پەیامی کورد ... تاقیکردنەوەی تانکی " تی - ١٤ " ڕووسیا لە سووریا .
وەزیری پیشەسازی و تیجاری ڕووسیا لە تاقیکردنەوەی تانکی " تی - ١٤ " ڕووسیا لە سووریا هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دێنیس مانتۆرۆف ، وەزیری پیشەسازی و تیجاری ڕووسیا لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " ڕاسیا ١ " دا ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ڕووسیا " تانکی جۆری تی - ١٤ ی ئامارتا " ی لە سووریا تاقیکردووەتەوە .
وەزیری پیشەسازی و تیجارەتی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند : بەڵی ڕاستە ... ئەوان " تانکی جۆری تی - ١٤ " ەی ئامارتایان لە سووریا تاقیکردووتەوە .
بە ووتەی مانتۆرۆف بە مەبەستی لە بەرچاو گرتنی هەوموو جیاوازییەکانلە دۆخی شەڕدا ئەم تانکانە بەرەو سووریا ڕەوان کراون . ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە بە شیوەی بەرچاوی کۆتایی تانکەکە هاوکاری دەکات .
وەزیری پیشەسازی و تیجارەتی ڕووسیا هەروەها ووتی کە تی - ١٤ لە ساڵی ٢٠٢١ دا بە شێوەی بەرفراوان ڕادەستی ئەرتەشی ڕووسیا دەکرێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە شێوەی فەرمی تاقیکردنەوەی ئەم تانکەی لە دەرەوەی ئەو ووڵاتە و بە تایبەت لە سووریا ئاماژە پێنەداوە و ڕاپۆرتی لە سەر نەدراوە .
تی - ١٤ ی ئامارتا نوێترین تانکی سەرەکی مەیدانی شەڕی ئەرتەشی رووسیایە کە لە ساڵی ٢٠١٥ پەردەی لە سەر لادرا . ئەم تانکە لە سەر شێوازی هەیکەلی زرێپۆشی ئامارتا پەرەی پێدراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە