خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد  ...  بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2018ی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیەکی ناو وەزارەتی دارایی بە دەستی گەیشتوون، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی 2018ی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش دەکرێت و خشتەیەکیش هەیە کە ئەگەر هیچ بارودۆخێکی لەناکاو گۆڕانکاری بەسەردا نەهێنێت، ئەوا مووچەی مانگی 11ی هەفتەی داهاتوو بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:


ڕۆژی یەكشەممە 10/2/2019: 
وەزارەتی تەندروستی


ڕۆژی دووشەممە 11/2/2019: 
وەزارەتی دارایی و ئابووری 


ڕۆژی سێشەممە 12/2/2019: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کەسوکاری شەهیدان
زیندانیە سیاسییەکان 


ڕۆژی چوارشەممە 13/2/2019: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی


ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 14/2/2019: 
وه‌زاره‌تی كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
وەزارەتی داد
ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم
خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان


لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو کراو و بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە