پەیامی کورد ... برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاروباری ئێران جارێکیتر جەختی کردەوە کە سیاسەتی ئەمریکا بە سفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە. قسەکەی برایان هۆک ئەو ڕاپۆرتانە بە درۆ دەخاتەوە کە لەلایەن میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران ڕایگەیاندووە کە کۆتایی هێنان بە لێ خۆشبوونە نەوتییەکانی هەشت ووڵات بۆ مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران، هەموو ووڵاتەکان دەگرێتەوە و کەس مافی کڕینی نەوتی لە کۆماری ئیسلامی نییە. هەواڵدەری ڕۆیتەرز، ڕۆژی هەینی ٣١٦ مەی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک باسی لەسەر قسەکانی برایان هۆک کردووە و گوتوویەتی: پێ دەچێ کە هەڕشە بۆ سزادان لەئەگەری درێژەدان بە مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران، زیاتر لە دوو ووڵاتی چین و هێند دەگرێتەوە.
ئەم دوو ووهەرڵاتە ڕایانگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ئەو ڕادەیە وا لە مانگی نۆڤەمبەری ۲۰۱٨ لەسەری ڕێککەوتوون، درێژە بە کڕینی نەوت لە ئێران ئەدەن. بۆ بیرهێنانەوەی دەبێ بڵێین کە لە نۆڤەمبەری ساڵی پێشوو، ئەمریکا لە گەڵ هەشت ووڵات بۆ هاوردەکردنی ڕادەیەکی دیاریکراو نەوت لە ئێران، ڕێککەوتن. بەپێ ئەم ڕێککەوتنە، ئەو ووڵاتانە دەیانتوانی تا ڕۆژی دووەمی مانگی مەی ئەمساڵ، بەو ڕادەی کە دیاری کراوە، نەوت لە ئێران بکڕن. چین و هێند ڕایانگەیاندووە، هێشتا بەو ئاستە دیاری کراوە کە لەسەری ڕێککەوتن، نەوتیان هاوردە نەکردووە.
ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵ، پێش لە قسەکانی برایان هۆک ڕایگەیاندبوو کە ئەم دوو ووڵاتە چۆن هێشتا بۆ هاوردەی نەوت لە ئێرانەوە نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە وا دیاری کرابوو، دەتوانن درێژە بە کڕینی نەوت لە ئێران بدەن. برایان هۆک لە دژکردەوەیێک بۆ ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە جەختی کردەوە کە تەنانەت ئەو ووڵاتانەش وا پێش لە کۆتایی هێنان بە لێخۆشبوونە نەوتییەکان، بەو ڕادەیە کە دیاریکرابوو نەوتیان هاوردە نەکردووە، مافی کڕینی نەوتیان لە ئێران نییە.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردووە، کەسیاسەتی ئەمریکا لەمەڕ کڕینی نەوتی ئێران ڕوونە و ئەم وڵاتە دەیهەوێ هەناردەی نەوتی ئێران بگاتە سفر. هۆک جەختی کردەوە کە هەر وڵاتێک لەگەڵ ئێران مامەڵەی نەوتی بکا، دەکەوێتە بەر سزا دیاریکراوەکان لەلایەن ئەمریکاوە. مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسایەتی هێرشکردنەسەر نەوتکێشەکان لە بەندەری فوجەیرە لە ئەستۆی ئێرانە.
پێشتریش، جان بوڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، کەئێران هێرشی کردووتە سەر نەوتکێشەکان لە بەندەری فوجەیرە. مایک پۆمپئۆ لە ووڵامی هەواڵنێران کە پرسیاریان کردبوو، بەڵگەیێک کە پیشاندەری ڕۆڵی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر نەوتکێشەکان بێت هەیە یان نا، ووتبووی "بەڵێ، من بەڵگەکانم بینیوە" جان بوڵتن ڕایگەیاندووە کە حەفتەی داهاتوو، بەڵگە پەیوەندیدارەکان کە پیشان لە دەوری ئێران بۆ هێرشکردنەسەر نەوتکێشەکانە، دەخاتە بەردەستی نەتەوە یەکگرتووەکان.
مایک پۆمپئۆ ڕایگەیاندبوو "ئێران بەمەبەستی هەڵکشانی بەهای نەوت هێرشی کردووتە سەر نەوتکێشەکان"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە