نوێترین دیزاینی  Xiaomi Pad ٦ Pro کەوتە بازاڕ

نوێترین دیزاینی  Xiaomi Pad ٦ Pro کەوتە بازاڕ

پەیامی کورد   ...  نوێترین دیزاینی  Xiaomi Pad ٦ Pro کەوتە بازاڕ

کۆمپانیای شاومی چینی لەمدواییە لاپتۆپێکی نوێی بەناوی Xiaomi Pad ٦ Proخستە بازاڕەوە کە دیزاینێکی کەشخە و تایبەتمەندیی ئاست بەرزی هەیە.
کۆمپیوتەرەکە پێکهاتەیەکی تۆکمەی هەیە بەهۆی ئەوەی بە چوارچێوەی ئەلەمنیۆم پشتگیری دەکرێت و بە شووشەی دژە شۆک و ڕووشان پارێزراوە، ڕەهەندەکانی بۆدییەکەی بریتین لە (254/165.2/6.5) میلی مەتر، و کێشی ٤٩٠g.
ئامێرەکە شاشەیەکی ١١ ئینجIPS LCDی بەدەستهێناوە، ڕوونی شاشەکەی (٢٨٨٠/١٨٠٠) پێکسڵە، فرێکوێنسییەکەی ١٤٤ هێرتزە، و ڕووناکیەکەی نزیکەی ٣٠٩ cd/mیە، هەروەک دەتوانرێت بە قەڵەمێکی زیرەک لەسەری بنووسێت و وێنەی بکێشێت .کۆمپیوتەرەکە بە سیستەمی ئەندرۆید١٣ کاردەکات کە ڕووکارەکانیMIUI١٤ و پڕۆسێسەری کوالکۆمSM٨٤٧٥ Snapdragon ٨+ Gen ١ و پڕۆسێسەری گرافیکیAdreno ٧٣٠ و رامی٨ و ١٢ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی٢٥٦/٥١٢ گێگابایته.
هەرچی کامێرا سەرەکییەکەیەتی، دوو هاوێنەی بە کوالێتیی (٥٠ + ٢) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەش کوالێتییەکەی ٢٠ مێگا پێکسڵە.
لاپتۆپەکە دەرچەیUSB Type-C ٣.٢ و چوار بڵندگۆی کارایی بەرز و پاترییەکی ٨٦٠٠ میلی ئەمپێري هەيە كە لەگەڵ بارگاویکەرەوەیەکی خێرا کە بە توانای ٦٧ وات کاردەکات، ئەوە جگە لەتەختەکلیلێکی دەرەکی کەشخە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە