پەیامی کورد ... ئەمڕۆ دووشهممه 10/2/2020، مهسروور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکیتی نووسەرانی کورد، پهیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه، ئهمهى خوارهوه دهقى پهیامهكهیه :
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکیتی نووسەرانی کورد
بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکیتی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیری گەلی کوردستاندا هەبووە، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. هەروەها رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بەنرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزۆتنەوەی رووناکبیری نەتەوەکەماندا کردووە.
ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/2/10
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە