پەیامی کورد ... نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە لە سێدارەدانی ٣٤٠ کەس ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بەدەرکردنی حۆکمی لە سێدارەدانی ٣٤٠ کەس لە مەحکوومانی تاوانبار بە تاوان و هەوڵگەلی تێرۆریستی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا ئەلیەوم ئیسماعیل ئەلحەدیدی ، ڕاویژکاری سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا ڕایگەیاند : ژمارەیەک بڕیار کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە دەرکردنی حۆکمی لە سێدارەدانی ٣٤٠ کەس دەرکراوە پەیوەندی بە دەورەی پێشوو و ئێستاوە هەیە .
ئەو هەروەها ووتی : هەندێک کەس لەو باوەڕەدان کە ئەم حۆکمانە لە دوای ڕووداوەکەی مەیدانی الطیران دەرکراوە بەڵام ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم ژمارە لە حۆکمانە بریتی لە ساڵانی ڕابردووش دەبێت .
حەدیدی ووتی : سەرۆککۆماری عێراق هیچ کات بۆ دەرکردنی حۆکمگەلی لە سێدارەدان ی تێرۆریستان شک و گومانی نابێت . هەروەها هیچ جۆرە فشارێک لە دژی ئەو سەبارەت بە دەرکردنی ئەم حۆکمانە لە ئارادا نییە بەڵام داواکاریگەلێک لە لایەن هەندێک لە هاووڵاتیانەوە ، شێخەکانی عەشایرەکان ، دامەزراوەگەلی مەدەنی و نێودەوڵەتی بوونی هەیە کە بە حۆکمی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق داواکاری کەم کردنەوەی حۆکمی تاوانەکانی لە سێدارەدانی دەکەن .
دوو ڕۆژ پێش ئاژانسی فەرمی عێراق هەوالی لە پشتڕاست کردنەوەی حۆکمی لە سێدارەدانی ٣٤٠ کە لە مەحکوومان لە لایەن سەرۆککۆماری یەوە دابوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە