پەیامی کورد... نووسەری کتێبی «چۆن مێردەکەت بکوژیت» بە تاوانی کوشتنی مێردەکەی زیندانی کرا
لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا، ژنە نووسەری کتێبی «چۆن مێردەکەت بکوژێت؟»، لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرکرا.
نانسی برۆفی کە نووسەری چیرۆکەکانی خۆشەویستییە، ساڵانێک پێش کوشتنی مێردەکەی لە کتێبێکدا بە ناونیشانی «چۆن مێردەکەت بکوژیت؟» پێشبینی بۆ کوشتنی مێردەکەی کردبوو.
ئەو ژنە تەمەن (71) ساڵە مانگی ڕابردوو بە کوشتنی مێردەکەی تۆمەتبار کرا و ڕاپێچی زیندان کرا، دەستەی دادوەران بۆیان دەرکەوت کە لە ساڵی 2018 تەقەی لە مێردەکەی کردووە و کوشتوویەتی.
وەک لە ڕاپۆرتی دادوەراندا هاتووە «برۆفی بۆ ئەوەی بیمەی ژیان وەربگرێت کە بەهاکەی 1.5 ملیۆن دۆلارە ئەم کارەی کردووە».
ئەو خانمە نووسەرە چەندین ڕۆمانی دیکەی هەبووە کە بەناوی سەرنجڕاکێش بڵاوی کردوونەتەوە وەک ڕۆمانەکانی «مێردی هەڵە» و «خۆشەویستە هەڵەکە»، بابەتی سەرەکی کتێبەکانی پەیوەندییە هەڵەکان بوون کە لە نووسینەکانیدا هەرگیز پەیوەندییە خێزانییەکان جێگیر نەبوون.
دوای نوسینی کتێبی «چۆن مێردەکەت بکوژیت؟»، لە پۆستێکی سڕاوەدا دەربارەی «کوشتن» نووسیویەتی: «ئەوەی من سەبارەت بە کوشتن دەزانم ئەوەیە کە هەر کام لە ئێمە لە ئەندازەی خۆی زیاتر فشارمان لەسەر بێت، پەنا دەبەینە بەر کوشتن».
لە کتێبی «چۆن مێردەکەت دەکوژیت؟» باس لە چەندین شێوازی جیاجیا دەکات بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی.
لە دادگادا سەلمێنراوە کە نانسی کرۆمپتۆن برۆفی «هۆکار و ئامرازی پێویست» ی هەبووە بۆ کوشتنی مێردەکەی.
ئەوەش خراوەتەڕو کە ئەو دوو هاوسەرە لە باری داراییەوە لە دۆخێکی سەختدا بوون و ژنەکە دوای مردنی هاوسەرەکەی ویستوویەتی بیمەی گەورە لە دەوڵەت وەربگرێت.
دانیال برۆفی کوژراو کە مێردی ژنەکەیە، شێف و مامۆستا بوە لە پەیمانگای کۆلینی ئۆریگۆن، لەساڵی 2018 لە ناو چێشتخانەی پەیمانگاکە لاشەکەی دۆزرابوەوە کە شوێنەواری فیشەکی پێوەبوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە