نرخی نان لە کوردستانی باکوور بەرزترین ڕێژەی خۆی لە سەر ئاستی تورکیا تۆمار دەکات

نرخی نان لە کوردستانی باکوور بەرزترین ڕێژەی خۆی لە سەر ئاستی تورکیا تۆمار دەکات
پەیامی کورد      ...   نرخی نان لە کوردستانی باکوور بەرزترین ڕێژەی خۆی لە سەر ئاستی تورکیا تۆمار دەکات

بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری تورکیا و دابەزینی بەهای لیرەی توركی، نرخی نان لە شارێک لە کوردستانی باکوور دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی لە تورکیا.

بە پێی زانیارییەکان لە شاری هەكاری كوردستانی باکوور ، نرخی یەك نان گەیشتووەتە ٢ لیرە و ٢٥ قورووش، لە كاتێكدا پێشتر بە یەك لیرە و ٧٥ قورووش بوو.

جگە لە هەكاری، لە شارەكانی دیکەی تورکیاش نرخی نان بەرز بووەتەوە ، و لە هەندێك شوێن بووەتە دوو لیرە و ٥٠ قورووش.

هەروەها نرخی نان لە شاری سێرت لە كوردستانی باکوور گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، كە لە هیچ شارێكی تورکیا نرخەكەی بەو شێوەیە گران نییە، ئەویش سێ لیرەی توركییە.

خاوەن نانەواخەنەكانی تورکیا، هۆکاری گرانی نرخی نان بۆ زیادبوونی پارەی كارەبا و گرانبوونی گازی سرووستی و نرخی ئارد دەگێڕنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە