نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە

نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە

پەیامی کورد... نرخی نان لە سووریا بۆ دوو بەرامبەر بەرزبوەوە


حکومەتی سووریا دوینێ دووشەممە، لە سەرجەم نانەواخانە تایبەت و گشتییەکاندا نرخی نانی بۆ دوو هێندەی پێشتر بەرزکردەوە.

پێشتریش بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا فەرمانێکی دەرکرد و تیایدا ئاماژەی بە زیادکردنی مووچەی کرێکارانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینان بە ڕێژەی ٪٥٠ كردبوو.

لە بڕیارەکەی حکومەتی سووریادا هاتووە، نرخی فرۆشتنی نان بە کێشی ١١٠٠ گرام لە ٤٠٠ لیرەی سوورییەوە بۆ ٢٠٠ لیرەی سووری لە نانەواخانە حکومی و تایبەتییەکان بەرزبکرێتەوە.

بڕیارە دەرچووەکە لەگەڵ بڕیارێکدا بوو کە نرخی فرۆشتنی لیترێک سوتەمەنی بۆ فڕنی گشتی و تایبەت لە ٧٠٠ لیرەی سوورییەوە بۆ ٢٠٠٠ لیرەی سووری بەرزبکرێتەوە.

بریاری بەرزکردنەوەی نرخی نان لە کاتێکدایە کە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بە چەندین قەیرانی دیکەی ئابووریدا تێدەپەڕن، بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی قورس کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە