نرخی نەوت بە ڕێژەی ٨٪ دابەزی

نرخی نەوت بە ڕێژەی ٨٪ دابەزی

پەیامی کورد... نرخی نەوت بە ڕێژەی ٨٪ دابەزی

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و تەنیا ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە ٨٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١٠١.٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، ئەو جۆرەی زێڕی ڕەش درێژەی بە دابەزینی نرخ دا و لە ئێستادا بە ٩٧.٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ٨.٣٦٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.

هەر وەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای ئەمریکاش بەیانی ئەمڕۆ دابەزی بۆ ٩٧.٧٧ دۆلار، لە ئێستاشدا بۆ ٩٣.٩٨ دۆلار دابەزیوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت لە دابەزینی بەردەوامدایە و پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە ١٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نزیکبوونەوە، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار گەیشتە خوار ١٠٠ دۆلار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە