نرخی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش نەوتی برینت بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تۆمارکرد.
ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برینت (1.09) دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاشکراشیکردووە، کە هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (66.21) دۆلار فرۆشراوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لە رۆژی (٢٨)ی شوباتەوە تۆمارکرابێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا (1.88) دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتووەتە (62.34) دۆلار. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە