پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ٠٧ی ٢٠٢٠ بە هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران لەبارەی کەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادیکردووە، ئەوەش وایکردوە نرخەکەی دابەزێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٥ سەنت دابەزی، کە دەکاتە ٠.٦%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٢.٨٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٢٢ سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە ٤٠.٣٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٥% دابەزیوە.
جێنیفەر هاڵی، گەورە شارەزای بواری بازاڕکردن لە کۆمپانیای OANDA لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا هەڕەشەی لەسەر گەشەسەندنی بازاڕەکانی جیهان درووستکردوە، ئەوەش هۆکاری بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوتە لە ئێستادا".
هەر بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو، هەفتەی رابردوو شای سەعوودیە داوای لە ووڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە رێکخراوی ئۆپێک+ کرد، هەوڵی زیاتر بدەن بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە