نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ٤ی ٢٠١٩ دوای ئەوەی نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆماركرد، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت كردویەتیە 71.46 دۆلار، كە بەڕێژەی لەسەدا 0.1 و 9 سەنت لە نرخەكەی دابەزیوە  لە كۆتا مامەڵەدا.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 26 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.4 دابەزینی بەخۆوەبینیوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 63.63 دۆلار. 

هەینی ڕابردوو، بەڕێوەبەری نەوتی نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، دوبارە دەستپێكردنەوەی گرژی و پێكدادانەكانی لیبیا دەبێتە هۆی وەستاندنی وەبەرهێنانی نەوت لەو ووڵاتەدا.

كۆمپانیاكانی وزەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، هەفتەی رابردو ژمارەی كێڵگە نەوتیەكانیان زیاتركرد و بەپێی سەرچاوەكانی ئەمریكا لە ئێستادا كۆی گشتی كێڵگە نەوتیەكانی ئەو ناوچەیە گەیشتوەتە 833 كێڵگە.

لەوبارەیەوە بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران دوێنی یەكشەممە دو هەڵبژاردەی خستە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و رایگەیاند، "ئەگەر فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەردەوامبێت نرخی سوتەمەنی لە ئێستگەكانی نەوتی ئەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە". 

هاوكات بریارە رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و وڵاتانی دیكەی هاوپەیمانی (ئۆپیك+) لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر بەردەوامبون یاخود بەردەوام نەبون لە راگرتن و كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكانیان كۆببنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە هەریەك لە ئۆپیك و روسیا و وڵاتانی وەبەرهێنی نەوتی دەرەوەی ئۆپیك لە رێكەوتی 1ی كانونی دوەمی ئەمساڵەوە هەناردەی ئەو بەرهەمەیان بەڕێژەی 1.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كەمكردوەتەوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە