پەیامی کورد ... ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە ڕێژیمی ئێران
پاش ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران ئیزنی سەردان کردنی بە چاودیرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی دا نەدا ، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە ڕێژیمی ئێران کە بووەتە هۆی ڕیگری کردن لە کارەکانیان.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی مارسی ٢٠٢٠ ، "ڕافائێل گەڕووسی"، سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ناوکی لە کۆبوونەوەی شۆرای بڕیاری ئاژانس لە ڤییەندا، بۆ دووەمین جار و بە شێوەی فەرمی داوای لە ڕێژیمی ئێران کرد کە "بەخێرایی و هەمەلایەنە"، سەرەڕای ووڵامدانەوە بە پرسیارەکانی ئاژانس، ئیزنی دەستپێڕاگەیشتنی خێرا بە شوێنە دیاریکراوەکان بدات.
ئاژانسەکانی هەواڵی ئاڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ٩ی مارس ، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ڤییەننا نووسیویەتی کە دوایین ڕاپۆرتی چاودێرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی نیشانی داوە کە ڕێژیمی ئێران لە بەڵێنییەکانی خۆی لای داوە و چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی لە ٣ بنکەی ئەتۆمی لەنێو ئەو ووڵاتەدا لە چاودێرانی ئاژانسی شاردووەتەوە.
لەو پەیوەندییەدا، "کازم غەریب ئابادی"، نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ناوکی، حەوتووی ڕابردوو لە کاردانەوە بەرانبەر بە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس ئیدعای کرد کە ئاژانس بەپێی "زانیاریگەلی ساختە"ی ئیسرائیل و گوشارەکانی ئەمریکا، ڕاپۆرتەکانی خۆی ڕێک خستووە و هەروەها ووتوویەتی کە ئاژانس بۆی نییە داوای پشکنینی ناوەندی ئەتۆمی ئێران بکات.
"گەڕووسی" مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ڕێژیمی ئێران تەنانەت پێش لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠١٥دا لەگەڵ زلهێزەکان، ووڵامدانەوە بە پرسیارەکانی ئاژانسی سەبارەت بە هەبوونی ٣ شوێن بۆ کەڵکوەرگرتن لە ماددە ناوکییەکانی خۆی پشتگوێ خستووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە