پەیامی کورد ... ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی : خۆپارێزی ئێران لە پێنەدانی زانیاری لە سەر دامەزراوەکانی هیچ پەیوەندییەکی بە بەرجام نییە
ڕیگە نەدانی ئێران لە دەستپێڕاگەیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە ژمارەیەک لە دامەزراوەکان ، پەیوەندی بە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕافائێل گەڕووسی ، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕۆژی دووشەممە لەمبارەوە ڕایگەیاند : ڕیگە نەدانی ئێران لە دەستپێڕاگەیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە ژمارەیەک لە دامەزراوەکان لە حۆمکڕانی خۆی هیچ پەیوەندییەکی بە بە ئامانج گەیشتنی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئەم ووڵاتەوە لە چوارچێوەی بەرنامی گشتی هەنگاوە هاوبەشەکانی ئێرانەوە نییە .
ئەو لە ووتووێژ لەگەڵ شاندی بەرپرسانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی و ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی داوایان لە ئێران کرد کە بە زووترین کات بە دوو خاڵ لە دامەزراوەکانی ئەو ووڵاتە دەستی بگات کە تاران پێش چوار مانگ ئیزنی بە بازڕەسانی ئاژانس نەدابوو . بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی کە نزیکەی یەک ساڵە کە ئێران بۆ باس و ڕاگۆڕینەوە دەربارەی بابەتگەلی پەیوەندیدار بە مەواددی ئەتۆمی لەوانەیە ڕانەگەێندراوە و چالاکی ئەتۆمی ، هیچ باس و ووتووێژێکی بنچینەیی نەکراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە