پەیامی کورد ... ئینستاگرام یش هاوشێوەی تێلێگرام بوو بە خاوەنی بەشی کەناڵی میدیایی
ئینستاگرام بە شێوەی فەرمی پەردە لەسەر بەشی Channels کەناڵەکەی خۆی لادا . بەشی کەناڵگەلی ئینستاگرام لێکچوویەکی زۆری لە کەناڵەکانی تێلێگرام هەیە ، بەڕێوبەرانی کەناڵەکانی ئینستاگرام دەتوانن بابەتگەلێکی وەکوو ، نووسراو ، وێنە ، ڤیدیۆ لەم کەناڵانە بڵاو بکەنەوە . وەکوو تێلێگرام ، کەناڵگەلی ئینستاگرام یش لە واکشەن بە ئیمۆجی پاڵپشتی دەکەن .
ئینستاگرام دەڵێ لە مانگەکانی داهاتوو تایبەتمەندیگەلێکی زیاتر بە بەشی کەناڵەکان زیاد دەکرێت .
ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لە بەردەستی ژمارەیەکی سنووردار لە کاربەرانی ئەمریکی دایە و بە پێی ڕاگەیاندنی مێتا لە مانگەکانی داهاتوو لە ووڵاتگەلێکی زیاتر دەکەوێتە بەردەست .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە