پێنتاگۆن بەرامبەر بە هاوێشتنی مانگە دەستکردەکەی ئێران کاردانەوەی نیشان دا

پێنتاگۆن بەرامبەر بە هاوێشتنی مانگە دەستکردەکەی ئێران کاردانەوەی نیشان دا

پەیامی کورد     ...     پێنتاگۆن بەرامبەر بە هاوێشتنی مانگە دەستکردەکەی ئێران کاردانەوەی نیشان دا  .

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەر هاوێشتنی سەرکەوتووانەی یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی ئێران کاردانەوەی گرتە بەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەی بی سی ، ڕابێرت لۆدۆڤیک ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کاردانەوەی بە هاوێشتنی سەرکەوتووانەی یەکەمین مانگی دەستکردی ئێران لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکی بەرنامەکانی ئێران یان لە ژێر چاودێر داناوە .

ووتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند : کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیکەوە توانمەندییەکانی ئێرانی لە پەیوەندی لەگەڵ تەکنۆڵۆژیای هاوێشتنی مانگی دەستکرد گرتووەتە ژێر چاودێرییەوە .

لۆدۆڤیک لە ڕاگەیاندنی ووتەی زیاتر لە سەر هاوێشتنی مانگی دەستکردی ئێرانی سوپای پاسدارانەوە خۆی بە دوور گرت و لێدوانێکی دیکەی نەخستە ڕوو . ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێشتا هێشتا لە سەر هاوێشتنی یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی ئێران لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کاردانەوەی خۆی نیشان نەداوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە