پێنتاگۆن: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

پێنتاگۆن: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

پەیامی کورد... پێنتاگۆن: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

جۆن کێربی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا «پێنتاگۆن» ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی سەرچاوەی ئەو هێرشانەی بە مووشەک دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئێران، جۆن کێربی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا «پێنتاگۆن» ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا پێی وایە بە لایەنی کەمەوە یەکێک لەو دوو هێرشەی لە هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریایان بە ئامانج گرت، گرووپی چەکداری سەر بە ئێران ئەنجامی داوە.

وتیشی، «بە دڵنیاییەوە هێرشەکان تەکتیکی ئەو میلیشیایانەن کە ئێران پشتیوانییان دەکات و گەمە و ڕێسای تایبەت بە خۆیان هەن».

دوێنێ هەینی هێزی دژە مووشەکی ئەمریکا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە هەوڵی چوونە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی ئاسمانی دەدا.

ڕۆژی پێنجشەممەش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چوار سەربازی ئەمریکی بەهۆی هێرشێکەوە دووچاری برینی سەختی مێشک بوون و چارەسەر وەردەگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە