پێنتاگۆن سیستەمی پەیوەندی نهێنی دەکرێت

پێنتاگۆن سیستەمی پەیوەندی نهێنی دەکرێت

پێنتاگۆن گرێبەستێکی میلیۆنی بۆ کڕینی سیستەمی پەیوەندی لە ڕێگای ئێسکەوە واژوو کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆمپانیای کالیفۆرنیای سانتیۆس تێکنۆلۆجی گرێبەستێکی چەن میلیۆن دۆلاری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەزگای ئێستێخباراتی ناوەندی بۆ نەمایش کردنی سیستەمی " مولارمیک " بەست ، مۆلارمیک توانایی درووست کردنی پەیوەندی نهێنی نیشاندانی شوێنی دەنگ لە ڕیگای ئێسکەوەی هەیە .

ڕێنمایی دەنگ لە ڕێگای ئێسکەوە دەبێتە هۆی کە تەنانەت لە قەرەبالغترین شوێنەکانیش هەم ووتووێژ بتوانرێ ببیسرێت لە حاڵێکدا کە دەنگەکانی دەورووبەریش لە دەست نادات . ئەم دەزگایە لەرینەوەی دەنگەکان لە ڕێگای ئێسکی جومگەکانەوە بە گوێی ناوەوە دەنێرێت . تەنانەت لەگەڵ جیاوازی شێوازی ئێسکی هەر کەسێک ، دیسانەوە بۆ هەموو کەسێک گونجاوە .

ئەم دەزگایە پاتریەکی هەیە کە دەتوانێ سەرلەنوێ شارژ بکرێت بی سیم و دژە ئاوە . هەروەها سپیکەرێکی هەیە و دەتوانێ لەگەڵ تەلەفۆن و ڕادیۆ ڕەبت بدرێت . بە ووتەی سانیتۆس بە بەکارهێنانی ئەو مایکرۆفۆنەی کە لە سەر ددان دادەنرێت .

پەیوەندی ئێوە ڕوونتر و دیاتر دەبێت و داتای زانیاری و هۆشیاری ئێوە بەرزتر دەبێتەوە . ئەم کەل و پەلە پەیوەندییانە توانای دیتنیان نییە و پێشبێنی کراوە ڕێژەی پەیوەندی لە شەڕدا بگەێنێتە بەرزتری ئاستی خۆی . بوودجەیەک بەرامبەر بە چەندین میلیۆن دۆلار لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەل و پەلە نوێیە لە بەر چاو گیراوە . ئەم کەل و پەلە بە ناوی مۆلارمیک ناسراوە . مۆلارمیک بۆ یەکەمین جار بڕیارە لە ڕێگای هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکاوە " یانیش بەشەکانی دیکە ئەرتەش " بە کار بهێنرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە