ئینته‌رنێت له‌ به‌غدا و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى باشووری عێراق ده‌بڕێت

ئینته‌رنێت له‌ به‌غدا و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى باشووری عێراق ده‌بڕێت

پەیامی کورد    ...    بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت لەزۆربەی ناوچەكانی عیراق بڕدراوە و تائێستاش هۆكارەكەی ئاشكرا نییە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە: بەیانی ئەمڕۆ " سێشەممە " بەشێوەیەكی كتوپڕ هێڵەكانی ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق بڕدراوە و تائێستاش هۆكارەكەی دیار نییە، بەڵام بە پێی بۆچوونی شارەزایان هۆكاری بڕینەكە خۆپیشاندانەكانی شاری بەغدا و چەندین پارێزگای دیكەی ووڵاتەكەیە.
لەو نێوەندەشدا هەواڵێكی بەپەلە بڵاوبوەتەوە، كە باس لەوە دەكات ئینتەرنێت گەڕاوەتەوە بۆ شارەكانی عێراق پاش ئەوەی لە شەوی رابردووەوە لەلایەن حكومەتەوە بڕدرابو.
لای خۆیەوە ڕوانگەی نێتبلۆكس بۆ چاودێری ئینتەرنێت بڵاویكردوەتەوە، خێرایی هێڵەكانی ئینتەرنێتی گشتی لە عێراق دابەزیوە بۆ كەمتر لە ١٩%ی تواناكەی، هەروەها ئینتەرنێت لە دەیان ملیۆن كەس لە شاری بەغدا و پارێزگاكانی بەسڕە و كەربەلا و چەندین ناوچەی دیكەی عێراق بڕدراوە، كە گەورەترین بڕینە تائێستا رویدابێت.
پێشتریش و لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق لەسەرەتای مانگی ١٠، حكوومەتی عیراقی زۆربەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی داخست و هێڵەكانی ئینتەرنێتیشی لە چەندین ناوچەی عیراق بڕی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە