ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران، ڕایگه‌یاند، ئه‌و چاپخانه‌ىەی كارته‌كانى ده‌نگدانى لێ چاپ ده‌كرێت، زۆر پێشکەوتووەو كارته‌كه چه‌ندین كۆدى له‌سه‌ره و رێگرى له ساخته‌كارى ده‌كات.
له نوسینێكدا، سه‌عید كاكه‌یى ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بڵاویكردووه‌ته‌وه،"دواى دانوستاندنێکی سەرکەوتووانە، دوا پاشکۆی گرێبەستی چاپکردنی پەڕاوی دەنگدەرانم واژووکرد، بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی ووڵات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە سەدا ۹٥ی پەڕاوەکانی دەنگدان چاپکراون و لە دەرفەتێکی نزیکدا دەهێنرێنەوە عێراق.
باسى له‌وه‌شكردووه، ئەم پەڕاوی دەنگدانانە چەندین کۆدی نهێنییان لەسەر دانراوە"، کە کەس نەتوانێت دەستکارییان بکات، بەوەش دەستی دەستکاریکاران و تەزویرچیانمان بڕیوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە