لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لەهێرشەکەی سەر سوریا، دۆناڵد ترەمپ، سوپاسی فەڕەنسا و بەریتانیای کرد و جەختیشیکردەوە، کە هێرشەکە باشترین ئەنجامی هەبووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، "باشترین هێرش ئەنجامدراوە، سوپاس بۆ فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ زیرەکیی و توانای سوپا باشەکەیان".
راشیگەیاندووە، کە هێرشەکەی سەر رژێمی سوریا سەرکەوتوو بووە و باشترین ئەنجامی هەبووە و ئەرکەکان بە تەواوەتی جێبەجێ کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شانازی بەسوپای وڵاتەکەیەوە دەکات و لەداهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە باشترین هێز لە مێژووی ئەمریکادا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە