سوودان : واشینتۆن مەرجی لابردنی لە لیستەی تیرۆریسم بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەل ئیسرائیل داناوە

سوودان  : واشینتۆن مەرجی لابردنی لە لیستەی تیرۆریسم بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەل ئیسرائیل داناوە

پەیامی کورد     ...    سوودان  : واشینتۆن مەرجی لابردنی لە لیستەی تیرۆریسم بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەل ئیسرائیل داناوە .

" عومەر قەمەرئەلدین " وەزیری ڕاسپێدراوی کاروباری دەرەوەی سوودان ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئەمریکا لە چاو شانسی لادانی ناوی سوودان لە لیستەی ووڵاتانی پاڵپشتکەری تێرۆریستی ئەمریکا لە پێناوی دا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی فەرمی لەگەل ئیسرائیلی پەیمان داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک قەمەرئەلدین لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی " ئەلتیار " ی سوودان ووتی : مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ٢٥ی ئۆگۆست هاتووەتە خارتووم و دوو دۆسیەی خستووەتە ڕوو " یەکەمیان ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان سوودان و ئیسرائیل ە و دووهەم ، لابردنی ناوی سوودان لە لیستەی ووڵاتانی پاڵپشتیکەری تێرۆریسم و دوو دۆسیەی لە سەبەتەدایە .

قەمەرئەلدین بە ئاماژەدان بەوەی کە ژەنەڕاڵ عەبدۆلفەتاح بۆرهان سەرۆکی شەورای گواستنەوەی حاکمییەتی سوودان لە ووڵامدانەوە بە پێشنیارەکەی پۆمپێئۆ پرسیارێکی خستوەتە ڕوو کە ناوەڕۆکەکەی ئەمە بوو : سوودان لە بواری ئابوورییەوە چ قازانجێک دەکات و چ کاتێک لە لیستەی تێرۆریسم لادەدرێت ؟ ووتی وولامی پۆمپێئۆ ئەمە بوو کە دەوڵەتەکەی ئەم بابەتەی لەگەل لایەنی ئیسرائیلی باس کردووە ودواتر ووڵامی دەبێت .

قەمەرئەلدین هەروەها ووتی : پۆمپێئۆ لادانی ناوی سوودانی لە لیستەی ووڵاتانی پالپشت کەری تێرۆریسم لەگەڵ هاتنی بۆ کۆمپانیا گەورەکانی سەرمایەگوزاری ئەمریکا بۆ سوودان پێشنیار داوە و ناوی هەندێک لە کۆمپانیاکانیشی هێناوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە