پەیامی کورد... نزیکەی ١٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا
نزیکەی ١٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا دوای جێهێشتنی لیبیا بە بەلەمێکی پڕ سەرنشین، وەک ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ئاماژەیان پێدا.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاند، گوێزەرەوەی بازرگانی (ئەلیگریا ١) چوار کەسی لەسەر بەلەمێکی چوپ لە دەریای سپیی ناوەڕاست لە کاتێکی زووی ڕۆژی شەممە (٢ی نیسان) ڕزگار کردووە.
ڕێکخراوەکە لە زاری ڕزگاربوونەوە بڵاوی کردەوە، لانی کەم چوار ڕۆژ لە دەریادا ماونەتەوە لەسەر بەلەمێک کە نزیکەی ١٠٠ کەسی هەڵگرتووە.
فیلیپۆ گرندی، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لای خۆیەوە ژمارەکەی بە زیاتر لە ٩٠ کەس بڵاوکردەوە و لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئەوروپا توانای خۆی سەلماند لە میوانداریکردنی چوار ملیۆن ئاوارەی ئۆکراینی بە شێوەیەکی کاریگەرانە و بەو پەڕی دڵگەورەییەوە. و وتی، «پێویستە لەسەری بە شێوەیەکی بەپەلە چاو بە چۆنیەتی فراوانکردنیدا بخشێنێت بۆ ئەوەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی دیکە بگرێتەوە کە لە دەرگاکانیان دەدەن و لە مەینەتیدان».
هاوکات ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور جەختی کردەوە کە پێویستە هیچکام لە ڕزگاربوون بۆ وڵاتەکەیان نەگەڕێنرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە