پەیامی کورد ... ڤەنزوێلا... ٦٩%ی دەنگدەران، هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەیان بایکۆت کرد
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتی ڤەنزوێلا تەنها شەش ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بەشداری دەنگدانی کرد و پارتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆی، سەرۆکی ئێستای وڵات بە بەدەستهێنانی زیاتر لە سێ ملیۆن دەنگ هەڵبژاردنەکەی بردەوە.
دوێنێ یەکشەممە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وڵاتی ڤەنزوێلا ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامەکانیش پارتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و توانیویەتی بە کۆکردنەوەی سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگ ٦٧.٦ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
لە هەڵبژاردنەکەدا ٢١ ملیۆن کەس مافی بەشداریکردن لە دەنگدانی هەبوو، بەڵام بەهۆی بایکۆتی ئۆپۆزسیۆن و نەمانی متمانەی خەڵک بە کاربەدەستان، تەنها شەش ملیۆن ٤٠٠ هەزار کەس دەنگیانداوە کە ئەوەش دەکاتە رێژەی ٣١٪ دەنگدەران کە بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کردوە و بەڕێژەی ٦٩٪ی دەنگدەران بایکۆتیان کردوە.
ماوەی حەوت ساڵە وڵاتی فەنزوێلا لەقەیرانێکی سەختی دارایدا دەژیت و لەئیستاشدا کەمترین موچەی کارمەندان دابەزیوە بۆ تەنها دو دۆلار لە مانگێکدا کە ئەوەش لە مێژوی ئەوڵاتەدا روینەداوە و پسپۆڕان دەڵێن بۆچونی خەڵک و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە زۆر لەیەکتری دورن کە ئایندەی ئەو وڵاتە بەرەو مەترسی دەبات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە