پەیامی کورد … ئاوی دیجلە و فوڕات لە دوو ساڵدا 200% كەمیكردووە
تێپەڕبوونی ئاو بەنێو ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە، ڕاپۆرتێكی فەرمیی عێراق لەوبارەیەوە ئاماری مەترسیدار ئاشكرادەكات.
لەمبارەیەوە دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق ڕاپۆرتێكی لەبارەی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بڵاویکردووەتەوە، ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2020 تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر لە 49 ملیار مەتر سێجا بووە، كە بەراورد بە ساڵی 2019 بەشێوەیەكی بەرچاو کەمیکردووە، بەو پێیەی لەو ساڵادا بڕەكە 93.47 ملیار مەتر سێجا بووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماری ئەمساڵی تێپەڕبوونی ئاو بە دوو ڕووبارەكەدا ئاشكراكراوە، ئێستا تێپەڕبوونی ساڵانەی ڕووباری دیجلە گەیشتووەتە 11.44 ملیار مەتر سێجا، هەروەها ڕووباری فوراتیش گەیشتووەتە 17.95 ملیار مەتر سێجا، بەوەش تێکڕای هەردوو ڕووبارەكە گەیشتووەتە 29.39 ملیار مەتر سێجا بەپێی ئەو ئامارانە بێت، ئاوی دوو ڕووبارەكە لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە 200% كەمیكردووە.
ڕاپۆرتەكە نەیشاردووەتەوە، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكان، بەهۆی گلدانەوەی ئاوەوەیە لەلایەن ئێران و توركیاوە لەسەر عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە