پەیاما کورد ـ کاتژمێر ٨ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24/6/2018، خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا بە مەبستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ و ئەندامانی پەرلمان چوونە سەر سەندووقەکانی دەنگ دان.
هێندیک زانیاری گرینگ و پێویست لەسەر هەڵبژاردنەکان؛
- 27ـەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیایە.
- 56 ملیۆن و 322 هەزار و 632 کەس مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکان هەیە.
- 180 هەزار و 64 هەزار سندووقی هەڵبژاردن دانراون.
- پرۆسەی دەنگدان کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی بە کاتی تورکیا دەست پێ دەکات و تا کاتژمێر 5ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
- هەشت حزب کاندیدیان بۆ پەرلەمان هەیە و پێنج پیاو و ژنێکیش کاندیدین بۆ سەرۆک کۆماریی تورکیا.
- چوار هەزار و 800 کاندید رکابەریی بەدەستهێنانی کورسییەکی پەرلەمانی تورکیا دەکەن، کە ئەو پەرلەمانە لە 600 کورسی پێک هاتووە.
- سێ ملیۆن دەنگدەر یەکەمجارە مافی دەنگدانیان هەیە
حزبە بەشدارەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا:
- پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار
- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
- پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)
- پارتی باش
- پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە)
- پارتی سەعادەت
- پارتی وەتەن
- پارتی هوداپار
ناوی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا:
- رەجەب تەییب ئەردۆغان، کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)
- سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
- موحەڕڕەم ئینجە، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)
- خاتوو مەڕال ئاکشنەر، کاندیدی(پارتی باش)
- تەمەل کەڕەمەڵڵائۆغڵو، کاندیدی (پارتی سەعادەت)
- دۆغو پەرینچەک، کاندیدی (پارتی نیشتیمان)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە