ڕۆژئاوا ... ئێمە ئامادەین لەگەڵ شام کار بکەین

ڕۆژئاوا ...  ئێمە ئامادەین لەگەڵ شام کار بکەین

پەیامی کورد ...  ووتەبێژی مەجلیسی لەشکری مێنبەج شەڕڤان دەروێش ڕایگەیاند : کۆمەڵەی گرێدراوی ئەرتەشی تورکیا ، ئەلنۆسرە و داعش هێزەکانی خۆیان لە نزیکی مێنبەج جێگیر کردووە و لە بێت و هێرش بکەن ئەو بێ ڕاوەستان ئێمەش ووڵامیان دەدەینەوە .

دەروێش لە ووتوووێژ لەگەڵ هەندێک لە میدیاکانی هەواڵدا ڕایگەیاند ، جێگیر بوونی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە سەر خەتی ئەلباب و مێنبەج ی بە بیر هێنانەوە و ڕایگەیاند :" ئەگەر ڕیکەوتن بکرێت ئەوە ئێمە ئامادەین لەگەڵ شام کار بکەین .

شەڕڤان دەروێش هەروەها ووتی : ئێستا هێزەکانی ڕژیمی سووریا گەڕاونەتەوە خاڵەکانی پێشتری خۆیان ئەو کاتەی کە لە هێرشی سەر عەفرین لەوێ کشا بوونەوە .

دەروێش هەروەها دەستنیشانی کرد : ئێستا دۆخەکە ئاساییە ، بەڵام هەر هێرشێک ڕوو بدات ئەوە ئەوان ئامادەن شار بە شار بەرخۆدان بکەن و بجەنگن .

لایەنە سیاسیەکانی ڕووسیا و ڕژیم لە چاوپێکەوتنەکانی خۆیاندا بەشادر پێ دەکەن . ئەگەر ڕێکەوتنێک درووست ببێت ، ئێمە ئامادەین لەگەڵ شام کار بکەین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە