لە وڵاتی فینلانداو بۆ یەكەم جار پیاوێك بەبێ كێشە منداڵێكی بوو، لە ئێستاشدا منداڵەکە تەندروستی باشە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی فینلەندا بڵاویانکردووەتەوە، كە پیاوێک منداڵی بووەو ئەگەرچیش پیاوەكە بەبێ كێشە منداڵەكەی بووە، بەڵام دوو هەفتە لەماوەی چاوەڕوانكراو و ئاسایی خۆی دواكەوتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە منداڵەكە كوڕەو تەندروستی باشە، كێشی (٤) كیلۆیە و باڵاشی (٥٣) سانتیمەترە.
باس لەوەشکراوە، کە باوكی منداڵەكە سەرەتا وەكو كچ لەدایك بووە، بەڵام دواتر بەچەند نەشتەرگەرییەك رەگەزی خۆی گۆڕیوەو بووە بەپیاو، ئەمجارە دووبارە لەخواردنی چارەسەری و حەبی هۆرمۆنی وەستاوە، پاش ماوەیەكیش دەستی كردووە بەدووبارە خواردنی هۆرمۆنی دیکە، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لەوەی دووگیان بێت.
لەدوای هاتنە دونیای ئەو منداڵەوە ئەوەی وێڕای ئەوەی هەموو کەسێک بەهەواڵەکە سەری سوڕدەمێنێت، ئەوەش رویداوە كە لەئێستادا تۆماركردنی ناوی منداڵەكە لە سیستەمی تۆماری كەسی فینلەندیدا بووەتە كێشە، چونكە سیستەمەكە وەها داندراوە، كە تەنها ئافرەت منداڵی دەبێت نەك پیاو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە