پەیامی کورد ... یەکێک لە قازییەکانی داداگایی کردنی سەددام حسێن بەم هۆکارەوە لە بەغدا کۆچی دوایی کرد .
موحەمەد عۆرەیبی ئەلخەڵیفە یەکێک لە قازییەکانی دادگایی کردنی سەددام حسێن ، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دوێنێ هەینی ٢ی ئەیپریلی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٥٢ ساڵی دا بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەیەک لە بەغدا کۆچی دوایی کرد .
عۆرەیبی کە دەرچووی زانکۆی یاسا و مافناسی زانکۆی بەغدا بوو و لە ساڵی ٢٠٠٠ دا بە حۆکمی سەرۆککۆماری وەکوو قازی پەسەند کرا و پۆستی وەرگرتبوو ، چوار ساڵ دواتر مەحکەمەکەی ئەوی لە ئەستۆ گرت .
قازی عۆرەیبی کە شیعە ئائین بوو لە دوای گەیشتن بە ناوبانگ کە جێگرەوەی قازی " عەبدۆڵڵا عامری " لە مەحکەمەی سەددام حسێن ی پێگەیشت . قازی عامری تاوانبار بوو کە لە کاتی لێکۆڵینەوە لە بەرامبەر سەددام حسێن دا زۆر نەرمی نوواندووە .
بەڵام عۆرەیبی لە ماوەی لێپرسینەوە دا ، لە سەر درووستکردنی هەرا و هۆسە لە لایەن سەددام و هاوڕێیەکانیەوە بە سەریان دا زاڵ دەبوو و تەنانەت چەندین بار سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ی دوای گفت و گۆگەلی تووند و ئاگرین لە دادگا خستە دەرەوە و یە یەکێک لە دانیشتنەکاندا بە دوای هەرا و هاوارەکانی سەددام حسێن دا فەرمانی کرد کە ئەو ببردرێتە ژووری تاکە کەسی یەوە 
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە