پەیامی کورد ... وێنەیەکی گەورەی سەددام لە مەراسیمی کۆچی دوایی قازی دادگایی کردنەکانی ئەو دادەنرێت .
لە مەراسیمی یادکردنەوەی " موحەمەد العریبی " قازی دادگای سەددام حسێن دیکتاتۆری عێراق کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا بەڕێوە چوو ، وێنەیەکی گەورە لەم یادەدا بینراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی وێنەیەک کە لە مەراسیمی یادبوودی کۆچی ئەم قازییە عێراقی یەدا گیراوە ، وێنەیەکی گەورە لە سەددام حسێن لە درگای چوونە ژوورەوەی ساڵۆنی بەڕێوەچوونی ئەم مەراسیمە لە سەر زەوین دانراوە کە کەسانی بەشداربوو بن پێی دەکەەن و دەچنە ناو ساڵۆنەکەوە .
موحەمەد العریبی قازی دادگای سەددام چەند ڕۆژ پێش لە تەمەنی ٥٢ ساڵی دا بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا . ناوی العریبی لە دوای مەحکەمەی دیکتاتۆرەکەی عێراق کەوتە سەر زمانەکان و لەبیر ناکرێت .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە