ئەوەی چەندین ساڵ پێش ئێستا ئەردۆغان لە باتمان کردی، ئەمڕۆ مەراڵ ئاکشەنەر دووبارەی کردەوە

ئەوەی چەندین ساڵ پێش ئێستا ئەردۆغان لە باتمان کردی، ئەمڕۆ مەراڵ ئاکشەنەر دووبارەی کردەوە

ئەوەی چەندین ساڵ پێش ئێستا ئەردۆغان لە باتمان کردی، ئەمڕۆ مەراڵ ئاکشەنەر دووبارەی کردەوە

پزیشکێکی ئەڵمانی بەم شێوەیە باس لەوە دەکات کە لە رۆژێکدا چۆن 30 هەزار فرانکی قازانج کردووە، "هەمان ئەو ژیناوەی "مغذی" کە هەیەتی دەیخاتە نێو چەند دەرزییەکەوە کە لە رووی قەبارەوە لە یەکتر جیاوازن و لە نەخۆشەکەی دەپرسێت دەتەوێت کام دەرزییەت لێبدەم؟ دەرزییە 500 فرانکییەکە یان هەزار فرانکییەکە یان هەزار و 500 فرانکییەکە؟ بێگومان نەخۆشەکە هەموو جارێک گرانبەهاترینەکەیان هەڵدەبژێرێت. ئەم چیرۆکە چیرۆکێکی سیاسییە کە لەلایەکەوە تەنزئامێزە و لەلایەکی دیکەوە راستییەکان لەخۆدەگرێت.

پێکهاتەی دەوڵەتە داگیرکارەکان، زنجیرە قۆناخێکە لەسەر ئەو زەمینە سیاسییە بەردەوام دەبێت کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەسەر نەبوونی ئەو میللەتەی دەستیان بەسەرداگرتووە،  بنیادنراوە، واتە وڵاتێکی داگیرکەر کاتێک ولاتێکی دیکە داگیر دەکات و دەستی بەسەردا دەگرێت، تەنیا لە رێگەی سیاسەتی شەڕ، نکۆڵیکردن و لەناوبردن ئەو کارە ئەنجام نادات، لە هەمانکاتدا لە رێگەی دارشتنی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و کولتووری بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ راستی ئەو کۆمەڵگایە، گۆڕینی کۆمەڵگای وڵاتە داگیرکراوەکە بەئامانج دەگرێت.

 فرانتز فانۆن کە بە فەیلەسووفی ئانتی داگیرکاری دەناسرێت دەڵێ: "داگیرکارێتی، بەشێوەیەکی بە سیستەم وا لەو کەسانە "ئەوانەی داگیرکراون" دەکات کە رەتیان دەکاتەوە و بەوهۆیەوە چەواشەیان دەکات، ناچار بن بەردەوام پرسیاری "من کێم" لەخۆیان بپرسن و هیچ وەڵامێكیشیان بۆ ئەو پرسیارە دەست نەکەوێت، بەمەش وا بیر بکەنەوە کە لەلایەن ئەوانەی "داگیرکاران" بەها کولتوورییە سیمبۆلییەکانیان بەبیر دەهێندرێتەوە، زرگار کراون و بەوشێوەیەش رەفتاریان لەگەڵدا دەکەن".

"هیچ بیرتان لەوە کردووەتەوە، بۆچی بەهاکانی کورد بەکاردەهێندرێن؟"

ئەمڕۆ  خاکی کوردستان کە دەوڵەتێكی دابەشکراوە رێک لەگەڵ ئەم پێناسەیەدا دەگونجێت. گەلی کوردستان بەشێوەیەکی بە سیستەم لە کولتووری رەسەنی خۆی دوور دەخرێتەوە و لێی نامۆ دەبێت، هەروەها لە رێگەی بەکارهێنانی دەستەواژەی برایەتی، ئایین و کۆمەڵایەتی و بەها مەعنەوییەکان، بەردەوام هەڵدەخەڵەتێندرێت. بۆ نموونە لە ساڵی 2015 کاتێک سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا قورئانێکی چاپکراوی بە زمانی کوردی بەدەستیەوە گرت و گوتی: "وەزیری کاروباری ئایینیمان چی دەڵێت؟ دەڵێت من وەزیری کاروباری ئایینی گەلی کوردیشم".  لەو بەروارەدا کاتیک ئەردۆغان چوو بۆ شاری باتمان، قورئانە چاپکراوە کوردییەکەی هەڵگرت و گوتی: "قورئانی پیرۆزی کوردی" بەمەش ئامانجی دروستکردنی کاریگەری بوو لەسەر گەلی کورد لە رێگەی بەکارهێنانی ئایین و زمان. هەمان ئەو ئەردۆغانە ساڵی 2016 کاتێک چوو بۆ شاری ئامەد، دەستەواژەی "ئەمانە زەردەشتین، دژی خودا پەرستین"ـی بەکارهێنا. جێگەی باسە زەردەشتی پێغەمبەر کە پێغەمبەرێکی کوردە و لە میدیا لەدایکبووە، ئایینی زەردەشتی بڵاوکردووەتەوە. بەگوێرەی بەشێکی زۆر لە لێکۆڵەران زمانی کتێبی پیرۆزی "ئاڤێستا" کوردییە. ئایینی زەردەشتی نوێنەرایەتی یەکەم ئایینی تاک خودایی دەکات لە جیهاندا

لە نزیکترین نموونەدا، ئەمرۆ مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی گشتی "ئی یی پارتی" کاتێک چوو بۆ شاری باتمان، بەو سەرپۆشە سپییەی لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەیدا لەسەری کردبوو، لایەنی نەریتخوازی گەلی کوردی لە باتمان وەک کارتیکی سیاسی بەکارهێنا. لەوانەیە ئەمجۆرە رەفتارانە بەلای کەسانێکی زۆرەوە وەک شتێکی ئاسایی تەماشابکرێت و لەو چوارچێوەیەدا شڕۆڤەی بۆ بکرێت، بەڵام ئەوەی پێویستە لە یاد نەکرێت، "بنەماکانی گەورەبوونە لە سیاسەتدا، بەوەی هەندێک هێما و سیمبوڵە کولتوورییەکان  لە داهاتوودا چۆن زەمینەسازییەک دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورە".

ئەم نموونانە تەنیا چەند تاقیکردنەوەیەکی سیاسی و پۆلیتیکن لەو تاقیکردنەوانەی لەسەر گەلی کورد و کوردستان ئەنجامدراون.

ئەم نموونانە رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوون دەکەن و بەشێوازی جیاواز دەبیندرێن. تورکیا بەردەوام پێویستی بە هاوکاری کورد هەبووە، بەڵام یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهیچ شێوەیەک هاوکاری پێوستی بە کورد نەداوە.

"ئامانج خۆشگوزەرانی گەلی کورد نییە، فرۆشتنی سیاسەتەکانی خۆیانە"

باشترین شت کە تورکیا (پارتە سیاسییەکان و دەسەڵات) بەرامبەر بە کورد کردبێتی "وەک ئەوەی کە وابێت"  لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەکارهێنانی دەنگی کوردە لە بەرژەوەندی خۆیان و بە بەڵێندان بەوەی "هەر دەرگایەک کە بتانەوێت لەبەردەمتاندا دەیکەینەوە، ئەو ئازادییەی دەتانەوێت پێتانی دەدەین، داواکارییەکانتان لەبارەی زمانی دایک جێبەجێ دەکەین...هتد، هەستێکی وا لە ناخیاندا دروست دەکات و بەلای خۆیاندا رایاندەکێشن.

وەک ئەو چیرۆکەی لە سەرەتادا باسمانکرد، شارەزایانی بواری پەیوەندی سیاسی و دەسەڵات لە تورکیا، لەبەر ئەوەی بەشێوەیەکی باش  شڕۆڤەیان بۆ پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری کورد کردووە، بە وردەکارییەوە کار لەسەر ئەوە دەکەن کە چۆن بتوانن گەلی کورد ئیقناع بکەن و لەو چوارچێوەیەشدا بژاردە و ژیناوی "مغذی" جیاوازیان پێشکەش دەکەن. لێرەدا ئامانج هەڵبژاردنی یەکێک لە ژیناوەکان "مغذییەکان" نییە، بەڵکوئامانج فرۆشتنی ژیناوی "مغذی"، بەرهەمهێنانی سیاسەتی قەناعەت پێکردنە و فرۆشتنیەتی بە گەلی کورد. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە