پەیامی کورد ... چاوپێکەوتنی جەواد زەریف و بەشار ئەسەد بە " ماسکەوە " لە دیمەشق .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا و وەلید مۆعەلیم هاوتا سوورییەکەی خۆی دیدار و چاوپێکەوتن و ڕاگۆڕینەوەیان ئەنجامدا .
بە پێی ڕاپۆۆرتێک ، مەحەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ ٢٠ی ئەیپریل لە جەرەیانی سەفەرێکی یەک ڕۆژەدا بۆ دیمەشق بە شێوازی جیاواز لەگەل بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا و وەلید مۆعەلیم وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو ووڵاتە دەربارەی بابەتی دوولایەنە ، ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕایان گۆڕییەوە .
ئەم سەفەرە ، یەکەمین سەفەری دیپلۆماتیکی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ە لەمساڵدا . کارناسێکی بابەتگەلی ڕۆژئاوای ئاسیا بە ئاماژەدان بە سەفەرەکەی ئەمڕۆی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا ڕایگەیاند کە واپێدەچێت یەکێک لە قسە و باسە گرینگەکان لە ئاکامی ئەم سەفەرەدا ووتووێژ و ڕاگۆڕینەوە دەربارەی پەیوەندی و گرینگی دەرچوونی هەرچی زووتری هێزە بیانییەکان لەوانەش هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە سووریا بێت .
حەسەن هانیزادە لەمبارەوە ووتی : لە حاڵی ئێستادا سووریا قووڵایی ستراتیژیکی ئێران و یەکێک لە گرینگترین ووڵاتانی ئەندامی خەتی خۆڕاگری و مقاومەیە. ئەم ووڵاتە لە حاڵی دەرچوونە لە شەڕێکی هەناسەبڕی ٩ ساڵەیە و لە ڕاستیدا لە دوای سالەها تێکهەڵچوون و دەرگیری و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپگەلی تێرۆریستی لە حاڵی جووڵە کردنن بەرەو ئارامی و تا ڕادەیەک سەقامگیرییە .هەروەها جێگای ئاماژەدانە کە ٩٥٪ لە خاکی ئەم ووڵاتە لە بوونی گرووپگەلی تێرۆریستی پاک کراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە