ڕاوێژکاری خامنەیی هۆشداری دەداتە ئەمریکا

ڕاوێژکاری خامنەیی هۆشداری دەداتە ئەمریکا

پەیامی کورد     ...      ڕاوێژکاری خامنەیی هۆشداری دەداتە ئەمریکا .

 عەلی ئەكبەر ولایەتی راوێژكاری رێبەری باڵای ئایینی ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا خۆیان عێراق جێنەهێڵن ئەوا بەهێز دەردەكرێن.
ولایەتی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەبێتە ئەمریكیەكان ئەوە تێبگەن كە لە عێراق دەركراون و هیچ رێگەیەكی تریان نییە، سەردەمی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا كۆتایی هاتووە، دواتریش سەرەی دەركردنی ئەمریكییەكان لە ئەفغانستان دێت.
راوێژكارەكەی خامنەیی پێشی وایە، كۆتاییهێنان بەبونی ئەمریكا لە عێراق دەبێتە هۆی كۆتایی هێنان بە بوونی هێزەكانی ئەو ووڵاتە لە سوریاش و بەم نزیكانە لەهەردوو ووڵات دەچنە دەرەوە.
ولایەتی دەشڵێت، هێڵی بەرگری (بەرەی موقاوەمە) لە تارانەوە بە بەغداد، دیمەشق، بەیروت و فەلەستیندا تێپەڕ دەبێت و ئەو هێڵەش بەردەوام دەبێت، ئێران هێزی یەكەمە لەناوچەكە جا دوژمن پێی خۆش بێت یان نا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە