پەیامی کورد ... پارێزگای ئیستانبوڵ ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ له بینای ساراچهانه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شارەکە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پارێزگای ئیستانبوڵ له ڕاگه‌یندراوێكدا رایگەیاندوە : ''كاتژمێر 6:30ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی ڕاده‌ستكردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره شاری ئیستانبوڵ له بینای ساراچهانه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت''.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گەورەشاری ئیستانبوڵ ڕاده‌ستی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو ده‌كرێت، كه به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یران بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و گه‌وره‌شاره هه‌ڵبژێردرا.
23ی ئەم مانگە، بۆدوەمجار هەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بەڕێوەچو، تیایدا ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) سەرکەوتنی بەسەر بیناڵی یلدرم، کاندیدی پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاک‌پارتی) تۆمارکرد و بۆ جارێکی دیکە ململانێکەی لێبردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە