کوژرانی دوو هەزار و ٣١٧ سەربازی ئەرمینیا لە شەڕی قەرەباغ

کوژرانی دوو هەزار و ٣١٧ سەربازی ئەرمینیا لە شەڕی قەرەباغ

پەیامی کورد ... کوژرانی دوو هەزار و ٣١٧ سەربازی ئەرمینیا لە شەڕی قەرەباغ

 

وەزارەتی تەندروستی ئەرمینیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا توێکاری بۆ تەرمی دوو هەزار و ٣١٧ سەربازی ئەرمەنی کراوە کە لە شەری ئەم دواییەی قەرەباغدا کوژراون.

 

هەروەها، نیکۆ کۆسیان وتەبێژی وەزارەتەکە لە هەژماری تەیبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، هێشتا تەرمی هەندێک لە سەربازەکان نەناسراونەتەوە.

 

ئازەربایجان لە سێ کاتی جیاوازدا زۆرینەی ناوچەکانی قەرەباغ وەردەگرێتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە ئەرمینیا بە هێزی سەربازی کۆنتڕۆڵی کردووە، کە بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، ئەرمینیا ناچارە تاوەکو ٢٠ی ئەم مانگە سەروەری و دەسەڵات لە ناوچەی ئەدغام بگەڕێنێتەوە دەستی ئازەبایجان.

 

هەرووەها، ناوچەی کیلباجار تاوەکو ١٥ی مانگ بگەرێنێتەوە و ناوچەی لاچینیش تاوەکو ١ی ١٢ بگەڕێنێتەوە دەستی ئازربایجان.

 

پێشتر دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیان ئازربایجان و ئەرمینیادا، ئازربایجان ئامادەیی بۆ ئاڵۆگۆڕپێکردنی تەرمی ئەو کەسانەی کە لە شەڕی قەرەباغدا کوژراون دەربڕی.

 

ئەرمینیا و ئازربایجان لە ساڵی نەوەدەکانەوە دژی یەکتر لەسەر هەرێمی  ناگۆرنۆ قەرەباغ لە شەڕدان، کە لە بنەڕەتدا بەشێکە لە ئازربايجان، بەڵام لەلايەن نەتەوەی ئەرمەنەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە