پەیامی کورد … کوژرانی نزیکەی ١٠ چکداری داعش لە دیالە
شانەیەکی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عیراقەوە کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە نۆ تیرۆریست کوژران.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە: سوپای عیراق بە پشتیوانی ھێزی ئەسمانی سێ ھێرشیان لە پارێزگای دیالە ئەنجامداوە، بەھۆیانەوە نۆ تیرۆریست کوژراون و ھەڵمەتەکان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان لە سنوورەکەدا بەردەوامە.
شایەنی باسە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عیراق و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن بۆ لە ناوبردن و راونانی پاشماوەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر خاڵی هێزە ئەمنییە جیاوازەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە