پەیامی کورد ... کوژران و بریندار بوونی ٧ پۆلیسی فیدراڵی لە ئەنجامی هێرشێکی داعش
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری هێزەکانی داعش لە قەزای حەویجە چوار پۆلیسی فیدراڵی کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەوی دووشەممە ٥ی تەشرینی یەکەم، لە هێرشێکی چەکداری هێزەکانی داعش دا لە قەزای حەویجە بۆسەر لیوای ١٢ی پۆلیسی فیدراڵی ئەو قەزایە، چوار پۆلیس کوژران و سێی دیکەش برینداربوون
هێزەکانی داعش سەرەتا بە گوللـە هاوەن هێرشیانکردووەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و دواتریش روبەڕوبوونەوە لە نێوانیاندا روویداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە