پەیامی کورد … کوژرانی سێ ئەندامی دەزگای زانیاری ئێران لە سیستان و بەلووچستان
سێ ئەندامی دەزگای زانیاری ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هاوسنوور لەگەڵ پاکستان هەڵکەوتووە کوژران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە ناوەندی پەیوەندییە گشتیەکان و میدایی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئەمڕۆ چواشەممە ١٧ی شووباتی ٢٠٢١ بڵاوی کردووەتەوە، سێ ئەندامی دەزگای زانیاری لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کات، شوێن و چۆنێتی کوژرانی ئەو سێ کەسە نەکراوە و هەتا ئێستا هیچ هێز و لایەنێکیش بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو کەسانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە