کوژرانی سێ سەربازی تورکیا لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان

کوژرانی سێ سەربازی تورکیا لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان

پەیامی کورد … کوژرانی سێ سەربازی تورکیا لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ سوریا، سێ سەربازی توركیا كوژران.

وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، سەربازەكان لە شارۆچكەی ئەقجە قەڵا لە پارێزگای شانلی ئۆرفە كوژراون، دوای ئەوەی بۆمبێكی دروستكراوی ناوخۆ پێیاندا تەقیوەتەوە.

شارۆچكەكە دەكەوێتە بەرامبەر شارۆچكەی گردەی سپی لە ڕۆژئاوای كوردستان، كە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی توركیا و گروپە سورییەكاندایە، لەدوای ئەوەی ئەنقەرە لە تشرینی یەكەمی 2019 هێرشی كردەسەری.

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەناوی ئەنجامدەری هێرشەكە نەكرد كە بەتیرۆرستناوی هێنا، بەڵام پێدەچێت مەبەست لێی شەڕڤانانی كورد بێت لە ڕۆژئاوای كوردستان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە