پەیامی کورد ... چوار پیاو و ژنێک لە میسر بە تاوانی سیخۆڕی بۆ سوپای پاسداران ١٥ ساڵ حۆکم دران
بە پێی هەواڵەکان سزای ١٥ ساڵ بەندکردن بۆ چوار و ژنێک بە تاوانی سیخۆڕی کردن بۆ سوپای پاسداران لە لایەن دادگایەکی میسڕییەوە دەرکرا .
دادگایەک لە میسڕ ، دوێنێ سزای ١٥ ساڵ بەندکردنی بەر ٥ کەسی ئێرانی کە یەکێکیان ژن بووە ، بە تاوانی سەخۆڕی کردن بۆ سوپای پاسداران لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ دا سەپاند
ئاژانسی هەواڵی شینهۆوا ، ڕایگەیاند ئەم دادگایە لە ژێر ناوی ئەم تاوانە ، سزای ٢٥ ساڵ بەندکردنی بۆ شاروەندێکی میسڕی دەرکرد .
هەروەها بە پێی ڕاگەیاندنی داواکاری گشتی میسڕ ، شاروەندی میسڕی بە وەرگرتنی بڕی پارەی لە لایەن سوپای پاسداران و ڕژیمی ئێرانەوە بۆ پەرەپێدان بە مەزهەبی شیعە لە میسر تاوانبارە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە