پەیامی کورد ... وەرگێڕێکی ئەرتەشی ئەمریکا بە هۆی ئاشکرا کردنی زانیاری نهێنی لە سەر قاسم سلێمانی بە حێزبۆڵڵا حۆکمی ٢٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا .
دادگای ئەمریکا ژنێکی ئەمریکی لە دوای دانپێدانانی ئەو سەبارەت بە خستنەڕوی ناوی سیخوڕانی ئەرتەشی ئەمریکا لە عێراق بە حێزبۆڵلای لۆبنان بە ٢٣ ساڵ بەند مەحکووم کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی فڕانس پرێس ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە " مریەم تامسۆن" ی ٦٢ ساڵە دانیپێداناوە کە زانیاری پەیوەندیدار بە ئەرتەشی ئەمریکای ڕادەستی کەسێکی لۆبنانی کردووە کە لە پەیوەندی ئەم کەسە لەگەڵ حێزبۆڵلای لۆبنان زانیاری و ئاگاداری هەبووە .
ئەم وەزارەتخانەیە پستڕاستی کردرووەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە ئەمریکییە بە نەتەوەی ئەمریکا و هەروەها ئەو سەربازانەی کە لەگەڵیان هاوکاری هەبووە خیانەتی کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتی " فڕانس پرێس " تامسۆن وەرگێڕی خێرا و بەپەلەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی ئەمریکا بووە و لە ساڵێ ٢٠١٧ دا لە لاپەڕەی مەجازی ئینتەرنێتی دا لەگەڵ پیاوێکی لۆبنانی کە پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵڵا هەبووە کەوتووەتە پەیوەندی سۆزدارییەوە .
ئەو لە دیسەمبەری ٢٠١٩ و هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشەوە چوونی هێرشەکانی ئەمریکا لە دژی هێزەکانی چەکداری عێراقی ، هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەست پێکردووە .
تامسۆن یش لەگەڵ پێداچوونەوەی بە دۆسیەگەلی ناوەندی کە لەوەدا چالاکی هەبووە ناوی لانیکەم ٨ کەس و هەروەها زانیاری دەربارەی چالاکییەکانی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە عێراق ی بە هاوڕێیەکەی کە لەگەل حێزبۆڵڵادا پەیوەندی هەبووە ڕادەست کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە