ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی : ترامپ تاوانبارە و بە هیچ جۆرێک ووتووێژی لەگەڵ ناکەین

ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی  :  ترامپ تاوانبارە و بە هیچ جۆرێک ووتووێژی لەگەڵ ناکەین

پەیامی کورد     ...   ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی  :  ترامپ تاوانبارە و بە هیچ جۆرێک ووتووێژی لەگەڵ ناکەین

سەردار دێهقان ڕایگەیاند بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ترامپ ووتووێژ ناکەین و هەر جۆرە ماجەرایەک لە ئاستی بەرفراواندا وولامدەری دەبین .

ڕاوێژکاری سەربازی ڕابەری باڵای ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ترامپ کەسێکی تاوانبارە ووتووێژ لەگەڵ دەوڵەتەکی ئەودا بە هیچ جۆرێک قابوول نەکرد و ووتی کە ئێران بەردەوامی بە سیاسەتەکانی خۆی دەدات لە ناوچەکەدا .

بە پێی ڕاپۆرتێکی سەردار حسێن دێهقان لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی الجزیرە ڕایگەیاندووە کە ئێران سەبارەت بە مووشەکەکانی خۆی بە هیچ جۆرێک ووتوویژ ناکات و لە لایەکی دیکەشەوە هەرجۆرە هەنگاوێک لە لایەن ئەمریکاوە لە کەنداوی فارس بە شێوەی بەرفراوان و پەرەپێدراو ووڵا دەدرێتەوە  .

ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی دەربارەی ئاڵۆزییەکانی لیبیا ش هەروەها ووتی : ئێران پاڵپشتی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی لیبیا دەکات کە مەشرووعییەتی نێودەوڵەتی هەیە و هەروەها ئەو قسانەی کە دەربارەی یارمەتیدانی ئێران بە هیزەکانی خەڵیفە حەفتەر دەوترێت ، بەتاڵ و پووچ و پێکەنین ئاویە .

هەروەها ووتی شەڕی یەمەن شەڕێکی بێهوودەیە لە لایەن ڕیازەوە و داوای لە دەوڵەتی سەعوودییە کرد تاکوو پێداجوونەوە بە سیاسەتەکانی خۆیدا بکاتەوە و لەم شەڕە دەربچێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە