پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن هەواڵ لە مردنی ئۆکراین وەکوو ووڵاتێک ڕادەگەێنێت
ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی پێنتاگۆن لەو باوەرەدایە کە ئۆکراین پێش لە هەر شتێک وەکوو " دەولەتێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی " شکستی خواردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لیوا داگڵاس مەک گرێگوور ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە یووتیووب ڕایگەیاند : بە ڕای من لە ئێستادا ئۆکراین وەکوو دەوڵەتێکی نەتەوەیی مردووە . ٤٠٪ی شارەکان و ژێرخانگەلی ئەم ووڵاتە وێران بووە ، کۆی گشتی پیشەسازییەکەی ، هەر شتێک کە لە ئۆکراین نرخ و بەهای ڕاستەقینەی هەبوو ، بوو بە بەشێک لە ڕووسیا ، ئەمانە بە شێوەی سوننەتی ناوچەگەلێکن کە ڕووسەکان تێیدا دەژین .
مەک گرێگوور پشتڕاستی کردەوە کە میلیۆنان کەس لە ماوەی ئەم یەک سالەدا ، وولاتەکەیان بەجێ هێشتووە و دانیشتووانەکەی لە ٣٨ میلیۆن ەوە بۆ نزیکەی ١٨ تاکوو ٢٢ میلیۆن کەمی کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە