پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری کازمی ... جگە لە ئیسرائیل درگاکانی ئێمە بە ڕووی هەموو کەسێکدا کراوەیە .
ڕاوێژکاری تایبەتی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی عەرەبی دا ووردەکاری قۆناغی یەکەمی ووتووێژی کاریگەر لە نێوان عێراق و ئەمریکا پەردەی لاداو ڕایگەیاند : ئەمریکا بە نیازی درووست کردنی هیچ جۆرە بنکەیەکی سەربازی ثابتی لە عێراق دا نییە
هۆشام داوود ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق ،لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی قەتەری " العربی الجدید " ووتی : ووتووێژی کاریگەری نێوان بەغدا و واشینتۆن تا ڕادەیەک لە چاو عێراق ەوە ، سەرکەوتووانە بووە .
ئەو هەروەها ووتی : جگە لە ئیسرائیل درگاکانی ئێمە بە ڕووی هەموو کەسێکدا کراوەیە سەبارەت بە هاوکاری و تعامل لەگەل ووڵاتانی جیهان هیچ جۆرە ڤێتۆیەک لە لایەن عێراقەوە بوونی نییە و پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە پێی بێ لایەنی پۆزێتیڤ و بەرژەوەندی عێراق دا کراوەیە و بەم پێیە هاوکاری نێوان بەغدا و واشینتۆن لە حاڵی ئەنجام بوونە .
داوود هەروەها جەختی کردەوە : پەیوەندی نێوان بەغدا و واشینتۆن ساڵەهایە کە ڕانەگیراوە و بەردەوامە بەڵام بە هۆی دۆخی نێودەوڵەتییەوە کە ڤیرووسی کۆرۆنا بەدیهێناوە ، سەفەر و پەیوەندی ڕاستەوخۆ نێوان وولاتانی جیهان دژوار بووە و ئەمە تەنیا بە عێراق و ئەمریکا سنووردار کراوە و هەر بە پێی باش بوونی ئەم دۆخە دیدارگەلێک لە ئاستی زۆر باڵادا ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە