وەک کاردانەوەیەک پەرلەمانی عێراق بەنیازە کار بۆ بایکۆتی کاڵای تورکیا و ئێران بکات

وەک کاردانەوەیەک پەرلەمانی عێراق بەنیازە کار بۆ بایکۆتی کاڵای تورکیا و ئێران بکات

پەیامی کورد... وەک کاردانەوەیەک پەرلەمانی عێراق بەنیازە کار بۆ بایکۆتی کاڵای تورکیا و ئێران بکات

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێن دەدات کار بکەن بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی و ئێرانی ئەگەر هاتوو ئەو دوو وڵاتە بەردەوام بن لە گوشارەکانیان لەسەر عێراق.

حاکمی زاملی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، هەر دوو ڕووباری دیجلە و فورات دووچاری کێشەی کەمئاوی بوونەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر بەغدا و پارێزگاکانی باشوور دەرکەوتوون، لەگەڵیشیدا زیا دەڕەوی لەسەر ڕێڕەوی هەر دوو ڕووبارەکە لەلایەن زۆرێک لە چینەکانی کۆمەڵگاوە کراوەتە سەری.

ڕاشی گەیاندە، تورکیا بە ڕێژەی ٨٠٪ی ئاوی گرتووەتەوە و تەنیا ٢٠٪ی پێ دەگات هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ١٠٠٪ی بڕیوە، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە بەردەوام بن ئەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران کار دەکەین کە بایکۆتی کەلوپەلی تورکی و ئێرانی بکەین.

زاملی وتوشیەتی: تا ئێستا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە و پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەردانەوەی ئاو، گەیشتووین بەم ڕۆژە و حکومەتیش فشاری نەکردووە لەسەر تورکیا و ئێران بۆ بەدەستهێنانی پشکی ئاوی خۆی، بۆیە گرتنەوەی ئاو دەمانکوژێت وەک چۆن ئیسرائیل بە چەکەکانی دەمانکوژێت، تورکیا دانوستانی لەبارەی ئاوەوە لەگەڵ عێراق ڕاگرتووە و ئێران کۆتایی پێ هێناوە کە هەرگیز نەیکات، دانیشتنیش لەگەڵ باڵیۆزی هەر دوو وڵاتدا هیچ سوودێکی بۆ عێراق نابێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە