پەیامی کورد... ڕۆژی چوارشەممە سووری لە ئێران 11 كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 3هەزار كەسیش بریندار بوون
میدیاكانی ئێران ڕایدەگەیەنن لەكاتی ئاهەنگگێڕانی فێستیڤاڵێكدا لە ئێران 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیكەش برینداربون.
جەعفەر میدفەر بەرپرسی فریاكەوتن لەئێران ڕایگەیاند: لەكاتی ئاهەنگگێڕانی فێستیڤاڵێكدا كە لەپێش سەری ساڵی نوێی فارسییەوەیە، بەهۆی ئاگر كردنەوەوە 11 كەس گیانیان لەدەستداوەو 3 هەزارو 500 كەسی دیكەش بریندار بون.
شایەنی باسە ئەو فێستیڤاڵە لە وڵاتی ئێران هەمو ساڵێك لە شەوی دوایین سێشەممەی ساڵنامەی ئەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت، لە نەریتی خۆیاندا هاووڵاتیان باز بەسەر ئاگردا دەدەن و بڕوایانوایە كە ئەوە بۆ خۆ پاككردنەوەو دوركەوتنەوەیە لە رۆحە خراپەكان، لە هەمانكاتیشدا دروشمی (رەنگی زەردی خۆمت پێدەدەم) كە ئاماژەی نیشاندەری نەخۆشییەو (رەنگی سور دەگرم) كە هێمای ژیانە دەڵێنەوە، هەروەها ئەو فێستیڤاڵە لەلای گەنجان بەناوبانگەو زۆرێكیان بەهۆی ئەو ئاگركردنەوەیەوە برینداربون و تەنانەت مردنیشی لێكەوتۆتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە