پەیامی کورد ... دوای هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، واشینتۆن هۆشداری ده‌داته ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت گه‌شتی عێراق بكه‌ن و یه‌كه‌م ئامۆژگاریشی ئه‌وه‌یه كه تا ده‌كرێت گه‌شت نه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/1/2020، ئاستی هۆشداری بۆ ئاستی 4 به‌رزكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "گه‌شت بۆ عێراق مه‌كه‌ن".
له لیستی ئامۆژگارییه‌كانیش له ئاستی چواره‌می هۆشدارییدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه به‌ر له‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا گه‌شت بۆ ئه‌و شوێنه بكه‌ن، پیویسته وه‌سیه‌تنامه بنووسن و میراتگرانی دیاریبكه‌ن.
پێشتریش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاگاداری هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی كرده‌وه كه له عێراقن، كاره‌كانی باڵیۆزخانه راگیراوه و بۆ هه‌ر كارێك بگه‌ڕێنه‌وه كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر.
رۆژی 31/12/2019، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و حیزبۆڵڵای عێراق، له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گردبوونه‌وه و دواتریش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
هۆكاره‌كه‌شی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حیزبوڵڵایه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كه رۆژی 29/12/2019 پێگه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی له سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران بۆردومان كردبوو و به‌هۆیه‌وه ٢٨ چه‌كدار كوژران و ٤٨ی دیكه‌ش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە