واشینتۆن پۆست : جووڵەی قاسم سلیمانی هەر لە فڕۆکەخانەی تارانەوە لە کۆنترۆڵ دا بوو

واشینتۆن پۆست : جووڵەی قاسم سلیمانی هەر لە فڕۆکەخانەی تارانەوە لە کۆنترۆڵ دا بوو

پەیامی کورد    ...   واشینتۆن پۆست : جووڵەی قاسم سلیمانی هەر لە فڕۆکەخانەی تارانەوە لە کۆنترۆڵ دا بوو .

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە ئۆپراسیۆنی تیرۆری قاسم سلیمانی لە پێشترەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو و ماوەیەکی زۆر بە دوای دەرفەتێکی باش بووین بۆ ئەنجام دانی ئەم ئۆپراسیۆنە .

ماوەی یەک هەفتەی بەر لە ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ جێ پێی قاسم سلێمانی یان دۆزیەوە و سەری قۆفڵیاندا ، بە شێوەیەک کە هەمو هاتن و چوونەکانی لە بن کۆنترۆڵ دا بوو .

هەر لەو کاتەی کە ئەو بەرەو بەغدا بەرێ کەوت ڕەمزی ئۆپراسیۆنەکە ڕاگەێندرا و لە کاتژمێر ١:٢٠ خوولەک دا بە کاتی مەحەللی مووشەکی لەیزەری لەو فڕۆکە بێ سەرنشینەی کە ئامانج بوو ئۆتۆمبێلەکەی ئەوی کردە ئامانج .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە