وڵاتی ئیاڵیاش هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە

وڵاتی ئیاڵیاش هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە

 


پەیامی کورد … وڵاتی ئیاڵیاش هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە

 

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەرکی هێزەکانیان لەئەفغانستان کۆتاییهاتوە و سەرجەم هێزەکانیان لەو وڵاتە کشاندوەتەوە، بەڵام  بەردەوام دەبن لەپشتیوانیکردنی کابول بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکان.

 

لۆرێنزو گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم هێزەکانیان لەئەفغانستان  کشاندوەتەوە، ئەوەش بەمانای کۆتاییهاتنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان نیە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتە.

 

وتیشی، رۆما لەپشتیوانیکردنی حکومەتی کابول بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە دروستکردنەوەی دامەزراوەکان و پەرەپێدانی بەهاوکاری حکومەتی نیشتیمانی ئەو ڵاتە

 

هاوکات دوێنێ چوار شەممە ئانگرێت کرامپ کارینباوەر وەزیری بەرگری رایگەیاند، " دوای نزیکەی 20 ساڵ مانەوەمان، دوایین سەربازەکانمان ئەفغانستانیان جێهێشت".

 

 کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە ئەفغانستان دوای ئەوە دێت، ئەمریکا لە یەکی ئایارەوە دەستی بە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە و ئەو سەربازانەی کە لە وڵاتەکە ماون، بەگوێرەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، تاوەکو 11ی سێپتەمبەر سەرجەمیان دەکشێنەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە